عەبادی ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق دەبێت

 عەبادی ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق دەبێت
پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی دانیشتنێکی ئاسایی دەبێت و لێپرسینەوەش لە وەزیری بەرگری دەکرێت.



بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە 15ـی ئابی 2016، خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ تەواوکردنی لێپرسینەوە لێی.



هەروەک لە بەرنامەی کاری پەرلەماندا هاتووە، لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر یاساکانی لێبووردنی گشتی و لێپرسینەوە و دادپەروەری دەدرێت.



هەروەها حەیدەر موللا، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتیمانی رایگەیاندووە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی دانیشتنەکە دەبێت و تێیدا ژیاننامەی ئەو هەشت کەسەی دەستنیشان کراون بۆ پۆستی وەزیر، پێشکەشی پەرلەمانتاران دەکات.









باسنیوز
Top