هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان: حکوومەت چاوپۆشیی لە تاوانەکانی دژی کورد دەکات
رۆژی شەممە 13ـی ئابی 2016، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، کە لە چەند حزب و لایەنێکی سوننەمەزهەبی عێراقی پێکهاتووە، بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا سەرسوڕمانیی خۆیان بە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئازادیی بیرورای ئایینی لە عێراق، رادەگەیەنن.
ئەو هێزە سوننییە لەبەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راپۆسرتەکەیدا، تەنها ئاماژەی بە تاوانەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە دژی شیعەمەزهەبەکان و مەسیحییەکان کردووە و ”تاوانەکانی داعشی دژی گەلی کورد، سوننەمەزهەبەکان و کەمەئایینەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە“.
هاوپەیمانیی هێزە سوننییەکان هەروەها رایدەگەیەنن، کە داعش سەر بە هیچ مەزهەبێک نییە و هیواداریشن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان ”ئاماژە بە سوننی بوونی داعش“ نەکات، چونکە ”تاوانەکانی داعش هەموو عێراقییەکانی بەبێ جیاوازی گرتووەتەوە“.
باسنیوز
