ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەدات
موسەنا ئەمین سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەپێى کارنامەى دانیشتنى پەڕلەمان پڕۆژە یاساى لێبوردنى گشتى خوێندنەوەى یەکەم ودووەمى بۆ کراوە و ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠١٦، دەنگى لەسەر دەدرێت کە لە ١٣ ماددە پێکهاتووە.
ڕاشیگەیاند، هەرچەندە کەموکوڕى لە پڕۆژە یاساکەدا هەیە و چەندین بەندکراو هەڵاوێردەى لەسەرکراوە و بڕیارەکە نایانگرێتەوە و تەنانەت خەریکە پڕۆژە یاساکە ببێتە لێبوردنى تایبەتى.
وتیشى پڕۆژە یاساکە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام دەتوانێت کارى پێ بکات و ئەو بەندکراوە کوردانەش دەگرێتەوە کە لە بەندیخانەکانى حکومەتى فیدڕاڵیدا بەندکراون.
هاوکات لە دانیشتنەکەى پەرلەماندا پڕۆژە یاساى دەزگاى دژە تیرۆریش دخرێتە دەنگدانەوە کە لە یانزە ماددە پێکهاتووە.
