عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌نا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌بات
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند "پرسی هه‌ماهه‌نگی و تاوتوێكردنی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بابه‌تێكی مێژینه‌ی حكومه‌تی به‌غدایه و چه‌ندین دیدار و دانوستاندنیان له‌گەڵ یۆنامی رێكخستووه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بە گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی رێكکهوتنهكانی به‌غداو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد و گوتی: "به‌شداریی پێكردنی لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه لهدیارییكردنی پله به‌ندی كه‌یسه‌كان و شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌عێراقدا، لە گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی رێكکهوتنهكانن".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، باسی له‌وه‌شكرد كه"ئه‌و لێكۆڵه‌رانه پێشتر له‌وڵاتانی هاوشێوه‌ی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌پرسی گه‌نده‌ڵییه‌كان كردووه‌و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. ئامانجی ئه‌و په‌نا بردنه‌ش بۆ پاراستنی بێلایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌و راهێنانی كادیره عێراقییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه".
رۆژی پێنجشەممە 11 -8-2016 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێكکه‌وتنه‌كه واژۆ كراوه‌و تێدا نه‌خشه رێگا‌و پله‌به‌ندیی كه‌یسه‌كان و ئالیه‌تی به‌رێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تێدا باسكراوه و وەک سەعد حەدیسی دەڵێت: "ره‌نگه له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
rudaw
