هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كان سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه ڕاده‌ستى لایه‌نه‌كان ناكاته‌وه
فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، كه له لایه‌ن شیعه‌كانى نێو په‌رله‌مان پێكهاتووه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" هه‌مووان هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له باره‌ى پاپه‌ندبوونمان به ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌زانن، هه‌ر بۆیه سه‌رۆكایه‌تى هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و یاساییمان ڕاده‌ستى فراكسیۆنه‌كانى نیشتمانى و كوردستانى كرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌وه‌ى ئه‌وانى نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه، زۆرێك له فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیان گرتووه به سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانه‌وه و نایانه‌وێت راده‌ستى ئه‌و لایه‌نه‌ى بكه‌ن كه مافێتى، به‌وه‌ش فراكسیۆنى نیشتمانى (به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى) و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان پێشێل كرد كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م خوله په‌رله‌مانییه‌وه ئیمزایان كرد.
روونیش كراوه‌ته‌وه :" له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هاوپه‌یمانى نیشتمانى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى و سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان، ڕاده‌ست ناكاته‌وه".
باسنيوز
