پێوەست بە مووسڵ شیعە و سوننە یەکتر ڕەت دەکەنەوە
دوای ئەوەی ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئیتیلافی موتەحیدون بۆ چاکسازی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەسەتی لەندەنی ڕاگەیاندبووە، تەواوی هێزە سوننەکان دژی بەشداریی حەشدیشەعبین لە ڕزگارکردنی مووسڵدا، کەریم نووری گوتەبێژی حەشدیشەعبی بە ماڵپەڕی عەینعێراق نیوزی ڕاگەیاند، حەشدیشەعبی هێڵی سوورە و ڕێگە نادەین لە هوتێلەکاندا تۆمەتمان بۆ هەڵبەسن؛ ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوان چاوەڕێی گڵۆپی سەوزن تا دەست بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ بکەن.
نوجێفی ڕایگەیاندبوو، ئێمە دژی بەشداریی حەشدین چونکە هەندێک لە لایەنەکانی ناو حەشدیشەعبی تاوانی دژی مرۆڤایەتییان لە دیالە و سەلاحەدین ئەنجام داوە و حکوومەت نەیتوانی سزایان بدات، بۆیە خەڵکی مووسڵ و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکەی پاریزگای نەینەوا بەشداریی ئەو هێزاە ڕەت دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو کارانەی لە پارێزگاکانی دیکە ئەنجامی داون لە مووسڵیش دوبارە نەبنەوە. لەو بارەیەوە، نووری ڕەخنەی لە سەرکردەکانی سوننە گرت بەوەی کە داوای بەشداریی سوپای تورکیا و ئەمریکا دەکەن بۆ ئازادیی موسڵ، بەڵام بەشداریی حەشدیشەعبی ڕەت دەکەنەوە.
KDP
