لە بەغدا بۆساڵیادی شنگال بەیاننامەیەکیان راگەیاند
(ڤیان ده‌خیل) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پەرله‌مانى عێراقدا یادى کۆستکەوتنەکەی شنگالمان كرده‌وه و، به ناوى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانەوە به‌یاننامه‌یه‌كمان خوێنده‌وه كه دوو ساڵ تێپه‌ڕی به سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتەدا کەچی هێشتایش کۆمەڵە كچ و ژن و منداڵە ئێزدییەک دیلی ده‌ستى تیرۆریستانن و چه‌ندیان ئازاد كراون و بارو‌دۆخیان چۆنه و تا چه‌ند پێویستیان به یارمه‌تیدان هه‌یه."
(ڤیان ده‌خیل) گوتیشى: "له به‌یاننامه‌كه داوایشمان له حکوومەتى عێراق كردووە ئه‌وانه‌ى له شنگال كوژراون به شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و ئه‌وانه‌شى ڕزگار بوونه بۆ ژیانێكى نوێ یارمه‌تی بدرێن؛ لیژنه‌یه‌كیش له حکوومەت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بێت بۆ سەلماندنی جینۆسایدکرانی خەڵکی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕزگار كراون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال، بەشکەم خەڵکەکە بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحالى خۆیان."
KDP
