پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا

پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا
سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرن بۆ ئەوەی رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە و پەرلەمانیش داواکەی پەسەند دەکات.

وەکو لە نامەکەی سەلیم جبووریدا هاتووە " بەڕەچاوکردنی گوتەکانی بەڕێز وەزیری بەرگری لە دانیشتنی رۆژی 1-8-2016ـی پەرلەمان و بەهۆی ئەوەی دەمەوێت لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان لەگەڵ من و کۆمەڵێک پەرلەمانتار بە تەواوی ئەنجامبدرێن، دەمەوێت ئەنجوومەنی وەزیران پارێزبەندیم لەسەر لابدەن".

بەپێی گوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەسەر داوای جبووری خۆی "پەرلەمانی عێراق پارێزبەندیی لەسەر سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان لادا، لەگەڵ ئەویشدا پارێزبەندی لەسەر هەریەکە لە پەرلەمانتاران محەممەد کەربوولی و تاڵب معماری لادران.




رووداو
Top