عوبێدی: دەنگی پەرلەمانتارەکانم تۆمار کردووە

 عوبێدی: دەنگی پەرلەمانتارەکانم تۆمار کردووە
سەرۆکی لێژنەی نەزاهە لەئەنجومەنی نوێنەرانی ێراق ئاماژە بە دۆسیەی هەڵدانەوەی گەندەلی پەرلەمانتارەکان دەکات و دەڵێت : "دەبێت وتەی خۆیان لەو بارەوە بدەن".



تەلال زوبەیعی، سەرۆکی لێژنەی نەزا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی راگەیاند: سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان لەلاین خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق هاتووە، دەبێت ئامادەی دانیشتنی لێژنەی نەزاهە ببن و وتەیان لێوەربیگرێت، لەناو ئەوانەدشا سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەو لێپرسینەوەیەدا 14 پرسیار بۆ وەزیری بەرگری عێراق و 10 پرسیاریش بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ڕێبوار تەها، ئەندامی لێژنەی نەزاهە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەکاتی سەردانی بۆ لای لێژنەی نەزاهە ئەوەی خستەڕوو کە تۆماری دەنگی ئەو پەرلەمانتارانەی لایە کە لە ئۆفیسەکەی قسەیان کردووە،و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوو بخرێنە ڕوو.
Top