ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق جارێکى تر لەسەر دۆسیەى گەندەڵى وەزیرى بەرگرى کۆدەبێتەوە
بەپێى کارنامەى دانیشتنەکەى پەرلەمان لە بڕگەیەکى دانیشتنەکەدا سەلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمان ڕاگەیەندراوێک دەخوێنێتهوه.
هەر لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتوانى ڕووداوەکانى ئەم دوایەى قەزاى دوزخورماتوو دەکرێت و گفتوگۆش لەسەر ڕاپۆرتى پێشنیازى یاساى هەڵوەشاندنەوەى سێ لە بڕیارەکانى ئەنجومەنى باڵاى شۆڕش دەکرێت.
دانیشتنى ڕابردووى پەرلەمان لەلایەن ئارام شێخ محەمەد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانەوە سەرۆکایەتى کرا دواى ئەوەى وەزیرى بەرگرى سەلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمانى تۆمەتبارکرد بە گەندەڵى و جبوریش ڕاگەیاند، تا بێ تاوانى خۆى نەسەلمێنێت نا گەڕێتەوە سەرۆکایەتى پەرلەمان.
