به‌ته‌قه‌كردن و هاوه‌ن هێرش ده‌كرێته سه‌ر وه‌زیری به‌رگرى عێراق
نووسینگه‌ى خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگرى عێراق، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌مڕۆ ناوچه‌ى جهحله له سنوورى نه‌ینه‌وا، به ته‌قه‌كردن و هاوه‌ن له لایه‌ن داعشه‌وه هێرش كرایه سه‌ر كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى عوبه‌یدی".
له ڕاگهیهندراوهكهدا، كه له سه‌ر په‌یجى فه‌رمى وه‌زیری به‌رگرى له (فه‌یس بووك) دانراوه، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه پاسه‌وانه‌كانى وه‌زیری له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ى ته‌قه‌كان ڕووبه‌ڕووى یه‌ك بوونه‌وه.
به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه ئایا هێرشهكة زیانى گیانى یا مادى بووه.
ئه‌مڕۆ خالد عوبه‌یدی، به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌ك له سوپاسالارى عێراق به وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى و فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان سه‌ردانى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وایان كرد له مه‌خموور.
