عێراق له ساڵێكدا 150 ڕۆژ پشووى هه‌یه و په‌رله‌مان به‌نیازه كه‌مى بكاته‌وه
به‌در فه‌حل، ئه‌ندامى لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه، ڕاى گه‌یاند :" رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ دیارى كردنى پشووه فه‌رمییه‌كان به یاسایه‌ك، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له ساڵێكدا ته‌نها 7 ڕۆژ ده‌بێته پشووى فه‌رمى.
به‌پێی داتا و زانیارییه‌كان، عێراق له ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مدایه له ژماره‌ى ڕۆژه‌كانى پشوو له ساڵێكدا كه ده‌گاته نزیكه‌ى 150 ڕۆژ، له نێویاندا 30% ڕۆژانى جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كانه.
به‌پێی یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان كه له ساڵى 2008 ده‌رچووه، 1ى كانوونى دووه‌م پشووى سه‌رى ساڵه و 6ى كانووى دووه‌م ڕۆژى دامه‌زراندنى سوپای عێراقه كه له ساڵى 1921 دامه‌زراوه، 11ى ئادار، یادى ئیمزاكردنى ڕێككه‌وتنى ئاشتییه له نێوان كورد و حكوومه‌تى عێراقی له ساڵى 1970، 21ى ئادار جه‌ژنى نه‌ورۆزه كه جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌ى كورده، 1ى ئایار ڕۆژى جیهانى كرێكارانه، 14ى ته‌مووز ڕۆژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى پاشایه‌تییه له ساڵى 1958، هه‌روه‌ها 3ى تشرینی یه‌كه‌م، به ڕۆژى نیشتمانى دیارى كرا.
جگه له‌و پشووانه، زیاتر له 100 ڕۆژ پشووى ڕۆژانى هه‌ینى و شه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها پشووه ئاینییه‌كانى وه‌كو جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بۆنه ئاینییه‌كانى دیكه.
باسنيوز
