پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ بڕیاریدا له‌ ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژدا، حكوومه‌ت پابه‌ند بكرێت به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی جوتیاران، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ جوتیاران، بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا هات كه‌ به‌شێكی‌ گفتوگۆكانیان، تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنی‌ كێشه‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران كه‌ ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ خه‌رج بكرێت. له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاردرا، حكوومه‌ت پابه‌ند بكرێت به‌ دانه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی سه‌رجه‌م جوتیارانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق كراوه‌، له‌و قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، سه‌رجه‌م قه‌رزی جوتیارانی لێ بدرێته‌وه‌.
Top