وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق: ده‌ست وه‌رناده‌ینه پرسی ئه‌و ناوچانه‌ى پێشمه‌رگه ئازادیان ده‌كات
نه‌سیر نورى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، رایگه‌یاند :" پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه ئازادكراوه‌كان، ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌رى ده‌كات، وه‌زاره‌تى به‌رگرى لایه‌نێكى جێبه‌جێكاره و ده‌ست وه‌رناداته نێو گفتوگۆكانى ئه‌و پرسه‌وه".
له‌باره‌ى دیاریكردن و ناونانى ئه‌و لایانانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له شه‌ڕى ڕزگاركردنى شارى موسڵ، گوته‌بێژه‌كه ده‌ڵێت :" وه‌ك بنه‌ما، هیچ دیاریكردنێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى كام هێز به‌شدار ده‌بێت، ئایا پێشمه‌رگه بێت یا حه‌شدى شه‌عبى، چونكه هه‌موویان له ژێر سیستمى به‌رگرى و ئه‌منى عێراقدان، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر چۆنێتى ئه‌و به‌شداربوونه و ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێیان ده‌درێت".
پێشتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه، كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له ده‌ست داعش ئازادى ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، راى گه‌یاند :" كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه كه وه‌كو نه‌خشه‌یه‌كی كاتیی بۆ پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى موسڵ دانراون، ده‌بێت له رێگه‌ى رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ناوه‌ندى رێك بخرێت، نه‌ك به پێی پلانى یه‌كلایه‌نه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵ".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ناكشێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه رێككه‌وتن له گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ماناى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناگه‌یه‌نێت كه ماوه‌ى دوو ساڵه ئازاد كراون، كشانه‌وه‌كه‌ش ته‌نها له ناو شارى موسڵ ده‌بێت.
باس‌نیوز
