به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی گه‌یاره، به‌رپرسێكی باڵی چه‌كداری داعشیان له ناوچه‌ی مه‌خمور كوشتووه.
ڕائید " ئه‌مین شێخانی" ئه‌فسه‌ر له لیوای "91" ی فیرقه‌ی "15" ی سوپای عێراق" ڕاگه‌یاند: ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی داعش ناوی " ئه‌بو شوعه‌یبه" و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی چه‌كدارانی داعش بووه ، به‌رپرسی هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعش بووه له ناوچه‌ی مه‌خمور، كاتژمێر " 4 " ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراوه.
K24
