حكومه‌ت ره‌خنه له‌پرۆژه یاسایەکی په‌رله‌مان ده‌گرێت
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌راگه‌یێندراوێكدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه " ئه‌و ئیمتیازاتانه پێچه‌وانه‌ی چاكسازییهكانه كه‌پێشتر په‌سه‌ند كراوه‌و هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه".
لە راگەیێندراوەکەدا داواکراوە په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا هاوكار بێت و شایسته‌ی دارایی نوێ رانه‌گه‌یه‌نێت.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی عه‌بادی راگه‌یاند "دوو رێكاری یاسایی هه‌یه بۆ ناردنی پرۆژه یاسا، یه‌كه‌میان له‌رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و رێكاری دووه‌م له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی یاخود زیاتر له 10 په‌رله‌مانتار، پێشنیارێكی یاسایی پێشكه‌ش بكه‌ن".
گوته‌بێژی عه‌بادی گوتیشی " ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك په‌سند ده‌كات گونجاو بێت له‌بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌ت و نابێت به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی پێشووی خۆیشی بێت".
به‌پێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له‌دوو سێ ساڵی رابردوو، په‌رله‌مانی ناچار كردووه به‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك، خه‌رجیی زیاده‌ی دارایی له‌خۆ بگرێت ده‌بێته ده‌قه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه بكات"، سەعد حەدیسی هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه "بارگرانی دارایی زیاتر بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات، ده‌قه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی روونه‌و ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ده‌یكات، نابێت شایسته‌ی دارایی نوێ بۆ خۆی دابین بكات".
له‌باره‌ی دیاریكردنی وه‌زیرانی نوێ بۆ كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی عه‌بادی، گوتەبێژی عەبادی روونیكرده‌وه ، تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ناوێكی دیاریكراو بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وتوون، به‌ڵكو به‌رده‌وامن لهدانووستاندنهكانیان و له‌دوای گه‌یشتن به‌پێوه‌ر و رێكارێكی گونجاو له‌په‌رله‌ماندا ناوه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.
له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌لیم شه‌وقی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی مواتن گوتبووی "فراكسیۆنه‌كه‌یان جه‌بار عه‌لی له‌عێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باشوور بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت ده‌ستنیشان كردووه‌و ره‌زامه‌ندیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش به‌ده‌ستهێناوه".
رووداو-
