سه‌در لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌كانى خۆى ده‌كات
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له راگه‌یه‌ندراوێكى نوێیدا، چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسه‌كانى سه‌ر بهڕهوتهكهى ده‌رده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لیژنه به ناوه‌كانى لیژنه‌ى چاكسازى ئیدارى و لیژنه‌ى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌سه‌رۆكایه‌تى زیا ئه‌سه‌دى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئه‌حرار، پێك ده‌هێنێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كارى دوو لیژنه‌كه ئه‌وه ده‌بێت، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئێستا و پێشووى فراكسیۆنى ئه‌حرار (سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در) به‌پێ رێكاره یاساییه‌كان، بدرێنه ده‌سته‌ى نه‌زاهه، به‌و مه‌رجه‌ى لیژنه‌كان زۆر ئازادانه كاره‌كانیان بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ى له هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بترسن.
هه‌روه‌ها بڕیارى داوه، سه‌روه‌ت و سامانى هه‌موو به‌رپرسانى سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت و به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ى كه به‌رپرسیارێتى وه‌رنه‌گرتووه یا كاتى چوونه نێو ره‌وته‌كه‌وه. موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌شڵێت :" ئه‌گه‌ر پێوه‌ى ده‌ركه‌وت به بێ هۆكار له پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، پاره زیاده‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێته لایه‌نه حكوومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
تێبینی ئه‌وه‌شى داوه، كه بڕیاره‌كه‌ى هه‌موو په‌رله‌مانتارانى ئێستا و پێشووى ره‌وته‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ جێگرانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و وه‌زیره‌كان و بریكار و ئه‌وانه‌ى له‌و پله‌یه‌دان، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و پارێزگاران، هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێشتر و ئێستا پۆستیان وه‌رگتووه له‌سه‌ر پشكى ره‌وتى سه‌در.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت :" ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت ده‌ستپاك بووه، ئه‌وه من كه‌فیلى ده‌كه‌م و راستییه‌كان ده‌خه‌مه‌ڕوو، ئه‌وه‌شى ده‌ركه‌وت گه‌نده‌ل بووه ئه‌وه رووبه‌ڕووى سزاى ده‌كه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ى سزاى یاسایی بدرێت، هه‌ركه‌سێكیش له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه خۆى دزییه‌وه ته‌نانه‌ت به بیانووى نهخۆشكهوتنیش بێت یا گه‌شتكردن، له ره‌وته‌كه ده‌ر ده‌كرێت".
باس‌نیوز
