كاردانه‌وه‌كانی پرۆژه یاسای په‌رله‌مان فراوانتر ده‌بن
عه‌هود فه‌زلی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی مواتن راگه‌یاند: "پرۆژه‌كه لەڕوویی یاساییه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه‌و، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقیی له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌و ئه‌رك و مافه‌كانیشی بۆ هاووڵاتیان دیاریی ده‌كات".
گوتیشی "ئه‌و یاسایه وه‌ك یاسای په‌رله‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی مواتن په‌سند كراوه‌و پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ڕووی ئیمتیازات و شایسته‌ی دارایی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌و كاریش له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كه‌ین".
فه‌زلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "كاتێك باسی شایسته‌و ئیمتیازات ده‌كرێت، ده‌بێت ره‌چاوی ره‌وشی دارایی و ئابووری وڵات بكرێت"، بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی گونجاو بێت و له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌ل و په‌رله‌مانتارانیش بگونجێت.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زاییه‌كانی گۆڕه‌پانی ناوخۆیی و په‌رله‌مانی، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی مواتن ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌كه‌ن، خۆیان له‌چینه سوودمه‌نده‌كانن و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه خۆیان ده‌ربخه‌ن".
دووپاتیكرده‌وه " یاساكه كۆمه‌ڵێك هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماوه‌و ئه‌وه‌ی كراوه ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ پرۆژه یاساكه‌و چه‌ندین قۆناغی پێداچوونه‌وه‌شی ماوه".
فه‌زلی ئاشكراشی ده‌كات ، ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی پاكێجی چاكسازییه‌كان، كار له‌سه‌ر پرۆژه یاسای په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ 100 ساڵی دواتریش بگونجێت و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی وڵات له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه جیابكاته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 18-7-2016 په‌رله‌مانی عێراق له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و دارایی، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای په‌رله‌مان كردووه‌و فه‌رمانگه‌ی رۆژنامه‌وانیش روونیده‌كاته‌وه كه " پرۆژه یاساكه ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و هه‌مواریش ده‌كرێته‌وه".
رووداو-
