ئەیاد عەللاوی: حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئیراندا هاوسۆزە

ئەیاد عەللاوی: حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئیراندا هاوسۆزە
(ئەیاد عەللاوی) سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی و حکوومەتی بەغدا، هەروەها ڕەخنەی لە سیستەمی سیاسیی عێراق گرت بەهۆی ئەوەی لەسەر بنەمای "تائیفی و نەژادی" دابەش کراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (العرب الجدید)، (ئەیاد عەللاوی) ڕایگەیاندووە، ئێران خاوەن هەژموونێکی گەورەیە لە عێراقدا و هەست بە هاوسوزیی حکوومەتی عیراق بۆ تاران دەکرێ، ئەویش بەهۆی پەیوەندییە دیرینەکانیانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران دەستنیشانی دەکات کێ سەرۆکوەزیرانی عێراق بێت، هەر ڤیتوی ئێرانیش بووە وایکردووە جارێکی دیکە پۆستی سەرۆکوەزیران وەرنەگرێتەوە.

سەبارەت بە ڕۆڵی حەشدی شەعبییش، (ئەیاد عەللاوی) سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، هێچ دەوڵەتێک لە عێراقدا نەماوە، ئەوەی هەیە بریتییە لە ئاژاوەگیڕی بۆ چارەسەری هەر پرسێک، عێراقییەکان دەڕۆنە لای حەشدی شەعبی یان باڵیوزخانەی ئەمه‌ریکا یان باڵیوزخانەی ئێران چارەسەری دەکەن.


العرب الجدید-
Top