وه‌زاره‌تی كوچ ژماره‌ی ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی پارێزگای ئه‌نباری راگه‌یاند
به‌رپرسی لقی ئه‌نباری ئه‌و وه‌اره‌ته، محه‌ممه‌د ره‌شید، وتی، 28 هه‌زار و 257 خێزانی ئاواره بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی ره‌سه‌نی خۆیان له شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه 35 هه‌زار و 820 خێزان ۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكه "رومادی" و شه‌ش هه‌زار و 43 خێزان بۆ شارۆچكه‌ی هیت وهه‌زار و 407 خێزان بۆ شارۆچكه‌ی روتبه و هه‌زار و 387 خێزان بۆ شارۆچكه‌ی خالیدیه و سێ هه‌زار و 600 خێزان بۆ شاره‌دێی گه‌رم گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپریه وتیشی، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه، ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان زیاتر كردوه، له‌ئێستادا پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه.
