داعش زانکۆی حەدبای لە موسڵ تەقاندەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 25.7.2016 ، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ راگەیاند، داعش زانکۆی ئەهلی حەدبای لە موسڵ تەقاندەوە و پێدەچێت چەند شوێن و زانکۆیەکی دیکەش بتەقێنێننەوە، بۆ ئەوەی دوای خۆیان موسڵ بە وێرانی جێبهێڵن.
زانکۆی حەدبا، زانکۆیەکی ئەهلییە و دەکەوێتە گەڕەکی فەیسەڵییە لە کەناری رووباری دیجلە و ساڵی 1990 دامەزراوە.
