په‌رله‌مانتاران به نیازن مووچه و ده‌رماڵه‌كانى خۆیان زیاد بكه‌ن
به‌پێی ره‌شنووسى پرۆژه‌یاساكه، مووچه و ده‌رماڵه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هاوتاى مووچه و ده‌رماڵه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌كانى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها مووچه و ده‌رماڵه‌كانى هه‌ر په‌رله‌مانتارێك، هاوتاى مووچه و ده‌رماڵه‌كانى وه‌زیر ده‌بێت، وه‌ك له ماده‌كانى (10 و 11)ى پرۆژه‌یاساكه هاتووه.
له ماده‌ى 12ى پرۆژه‌یاساكه‌دا، ئه‌وه هاتووه، كه پاسپۆرتى دیپلۆماسى بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه و خێزانه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى 8 ساڵ دابین بكرێت.
هاوكات له ماده‌ى 13 ئاماژه به‌وه دراوه، كه بڕێك پاره بۆ دابینكردنى پێداویستییه كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌منییه‌كان ده‌درێت به هه‌ر په‌رله‌مانتارێك و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، بڕه‌كه‌ى دیارى ده‌كرێت.
له ماده‌ى 16ى پرۆژهیاساكهش، ئه‌وه هاتووه، كه ژماره‌ى پاسه‌وانان و مووچه‌كانیان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى دیارى ده‌كرێت.
له ماده‌ى 17ى پرۆژه‌یاساكه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌وكاته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت، تووشى هه‌ر نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار ببێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بێت.
له ماده‌كانى 10 و 11ـش، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى، له رووی پرۆتۆكلهوه له پێش سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرهكانییهوه ده‌بن.
