ئەمڕۆ ئیدارەی نەینەوا لەگەڵ عەبادیدا كۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ ئیدارەی نەینەوا لەگەڵ عەبادیدا كۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەن و پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ دەبنەوە و، ئەندامێكی ئەنجوومەنیش دەڵێ: "كۆبوونەوەیەكی بەپەلەمان كردووە و ژمارەیەك داواكاری تۆمار كراون بۆ ئەوەی (عەبادی) جێبەجێیان بكات".

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ ئێوارە ئەنجوومەن و پارێزگاری نەینەوا كۆبوونەوەیەكی بەپەلەیان گرێ دا لەبارەی پێشكەشكردنی داواكاریی ئیدارەی نەینەوا لە حكوومەتی عێراق و، لە كۆبوونەوەكەدا 36 خاڵ وەك داواكاریی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا تۆمار كراون و ئەمڕۆ پێشكەش بە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكرێن بۆ جێبەجێكردنیان".

(چەتۆ) گوتیشی: "سەعات پێنجی ئەمڕۆ ئێوارە، سەردانی (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و داواكاریی خۆمانی پێشكەش دەكەین، داواكارییەكانی ئێمەیش پێدانی مافی دەستووریی پارێزگای نەینەوایە، هەژدە كەمپی ئاوارەمان هەیە لە دهۆك عێراق هیچی بۆ نەكردوون، چواردە یەكەی ئیداری لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازاد كراون، حكوومەتی عێراق هاوكارییان ناكات، چەندین پارەمان لای بەغدایە نایدات بە نەینەوا، هەموو ئەوانە و چەندینی تر لەگەڵ سەرۆكوەزیران باس دەكەین".






KDP
Top