سەدر هەڕەشە لە سەربازە بەریتانییەکان دەکات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری شیعەمەزهەب رۆژی یەکشەممە 24ـی تەمموزی 2016 لە وەڵامی پرسیاری لایەنگرێکیدا رایگەیاندووە، کە ئەوان (بێگانەکان) لەسەر ”خراپەکانیان“ کۆ بوونەوە و ”ئێمەش لەسەر مافەکانمان دژی یەکتر راوەستاوین“.
موقتەدا سەدر لە وەڵامەکەیدا هەڕەشەی لە سەربازە بەریتانییەکامن کردووە، کە لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە شەڕی رزگار کردنەوەی مووسڵ، ئەوا ”وەک داگیرکەر سەیرتان دەکەین و دەتانکوژین“.
پێشتر رێبەری رەوتی سەدر هەڕەشەی لە سەربازە ئەمریکییەکانیش کردبوو، کە ئەگەر بەشداریی لە شەڕی رزگار کردنەوەی مووسڵ بکەن، ئەوا چەکدارەکانی سەدر رووبەڕوویان دەبنەوە.
ئەو سەربازە ئەمریکی و بەریتانییانە ئێستا مەشق بە سوپا و هێزە عێراقییەکان دەکەن، لە چوارچێوەی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.
چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
