لە تەقینەوەكەی كازمییە نزیكەی 28 هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، تەقینەوەکە، کە تاوەکو ئێستا نەزانراوە لە رێی چییەوە رووی داوە، سەعات 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 24ـی تەمموـی 2016 لە نزیک گۆڕەپانی عەدەن لە ناوچەی کازمییە رووی داوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوە.
کازمییە گەڕەکێکی شاری بەغدایە و بەهۆی بوونی مەزاری موسا کازم، ئیمامێکی شیعەکان، بەو ناوە ناونراوە و پێگەیەکی پیرۆزی لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە هەیە.
بەهۆی کەم توانایی هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە، ناوە ناوە تەقینەوەی گەورە لەو شارە روودەدەن، کە دواهەمینیان تەقینەوەی بارهەڵگرێک بوو لە بازاڕێکی گەڕەکی کەڕادە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 150 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 200 کەسی دیکە.
باسنیوز
