عەبادی لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سزای لەسێدارەدان پێکدەهێنێت

 عەبادی لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سزای لەسێدارەدان پێکدەهێنێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سزاکانی لەسێدارەدان پێکدەهێنێت.

بەپێی راگەیێندراوێک کە رۆژی شەممە 23-7-2016 نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، لێژنەکە پێکدێت لە ئەندامییەتی هەریەک لە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی داد.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەبەستی لیژنەکە بریتییە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سزادراون، دیاریکردنی ئاستەنگەکان، هۆکاری دواکەوتنی سزاکانی لە سێدارەدان، پێدانی رێنمایی پێویست بۆ خێرا پەسەندکردنی سزاکانی لە سێدارەدان و جێبەجێکردنیان.








رووداو
Top