داعش چاودێریی به‌سه‌ر بازاڕی مووسڵدا نه‌ماوه
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی لقی ۱٤ی پارتی له مووسڵ گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی داعش له فه‌لوجه شكستی گه‌وره‌ی خوارد و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت و له به‌شی باشووریش هێزه عێراقییه‌كان نزیك بوونه‌وه له‌و شاره، زۆرێك له گهورهتیرۆریستان و چه‌كدارانی له‌نێو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا نابینرێن و ژماره‌شیان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه".
هه‌ر بۆیه‌ش داعش زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ی كه له دژی خه‌ڵكی مووسڵ ده‌ریان كردبوو، ناتوانن ئێستا جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه بازاڕ زۆربه‌ی كات چه‌كداری كه‌می داعشی لێیه، كه‌میی ژماره‌ی داعش‌یش به‌شی گه‌وره‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه ناكات.
مه‌موزینی گوتشی: "داعش به‌تایبه‌ت له بازاڕی بابلتۆپ و ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ئاگاداری بڕیاره‌كانی نه‌ماوه".
لای خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن خه‌ڵۆ، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زوماری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاند: "به‌پێی زانیاریی ورد كه له‌نێو شاری مووسڵ ده‌ستمان كه‌وتووه، به‌م دواییه ژنان به‌بێ پۆشینی نیقاب و حیجاب سه‌ردانی بازاڕ ده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكاری سزانه‌دانی ئه‌و ئافره‌تانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، حه‌سه‌ن خه‌ڵۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه داعش زۆری نه‌ماوه و ئیدی كاری خۆكۆكردنه‌وه و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵاتن ده‌كات له ئه‌گه‌ری پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق بۆ سه‌نته‌ری شاری مووسڵ، هه‌روه‌ها داعش زۆرێك له بازاڕ و سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ زۆر فراونتر بوونه و ژماره‌ی تیرۆریستانیان به به‌راورد به پێشووتر نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك بۆ یه‌كێك له به‌شه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ست پێبكات، داعش ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی به‌ده‌ست نامێنێت، هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی خۆی جێبه‌جی بكات."
هه‌روه‌ها نه‌جم عه‌بدوڵا قادۆ، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوتی: "وێرای ئه‌وه‌ی له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ڕه‌وشی ڕێكخراوی داعش له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه داعش ئاگاداری زۆرێك له به‌ره‌كانی جه‌نگ نه‌بێ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆره داعش له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه هیچ جمۆجۆلێكی نه‌بووه، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌ی جه‌نگی باشیك جموجۆلێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها زۆر جار داعش كه له‌و میحوه‌ره تۆپباران ده‌كرێت، هیچ وه‌ڵامێكیان نییه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وپه‌ڕی لاوازی داعشه و به ماوه‌یه‌ك كه‌م ده‌تواندرێت ئه‌و ناوچانه زوو ئازاد بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆر كه‌م بووه".
باسنيوز
