ئاواره‌كانى ئه‌م دوو پارێزگایه ده‌رده‌كرێن
فه‌لاح رازى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌منى له پارێزگاى بابل، رای گه‌یاند :" ئاواره‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان كه داعشى لێ وه‌رده‌ر نراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ماوه‌ى یه‌ك مانگ واده‌ى داوه‌ته ئاواره‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان و پارێزگاكه به جێ بهێڵن، گوتیشی :" دواى ئه‌وه واده‌یه، ده‌رده‌كرێن بۆ پارێزگاكانى خۆیان".
حكوومه‌تی به‌غداشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هاوكاریی پێویست بۆ ئاواره‌كان دابین ناكات، گوتیشی :" به‌ده‌ست بێ خۆراكى و پێداویستییه پزیشكییه‌كانه‌وه، ده‌ناڵێنن.
پێشتر كۆمسیۆنى كاروبارى ئاواره‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رای گه‌یاند :" ئاستى رووخان و تێكچوونى شاره رزگاركراوه‌كانى ده‌ست داعش، وای كردووه ئه‌سته‌م بێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، هاوكات بۆمبه چێندراوه‌كان، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
باسنيوز
