شەڕ و پێکدادان لەنێوان داعش و دانیشتووانی حەمام عەلیل روویدا

شەڕ و پێکدادان لەنێوان داعش و دانیشتووانی حەمام عەلیل روویدا
شەوی چوارشەممە 13-7-2016 شەڕو پێکدادان لە نێوان دانیشتووانی حەمام عەلیل لە پارێزگای نەینەوا و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش روویدا و سێ بارەگای داعش لەلایەن دانیشتووانی ناحیەکە کۆنترۆڵکراوە.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: " شەوی چوارشەممە 13-7-2016 لە ناحیەی حەمام عەلیل، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دانیشتووانی ناحیەکە و چەکدارانی داعش روویداوە".

مەموزینی روونیکردەوە: "شەڕوپێکدادانەکان دوای ئەمە روویداوە، داعش بە زۆرەملێ گەنجی ناحیەی بۆ بەرەکانی شەڕ بردووە و دانیشتووانەکەشی ئەمەیان رەتکردووەتەوە خەڵک هێرشیان کردووە داعش و سێ بارەگای داعشیان کۆنترۆڵکردووە و 8 چەکداری داعش-یش کوژراون".
Top