خالد شوانى و وه‌زیرێك بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن
د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، له راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند :" لیژنه‌كه‌مان له سه‌ر بنه‌ماى تایبه‌تمه‌ندى خۆى، بڕیاری داوه هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر زاملى، وه‌زیری داد له‌گه‌ڵ خالد شوانى و ئه‌میر كینانى، راوێژكارانى سه‌رۆك كۆمار، له لیژنه‌كه‌یان میواندارى بكرین.
روونیكرده‌وه، پێشتر راوێژكاره‌كانى سه‌رۆك كۆماریان میواندارى كردووه و ئه‌وانیش كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر چۆنێتى په‌سندكردنى حوكمه‌كانى له‌سێداره‌دانیان داوه‌ته لیژنه‌كه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دادیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌سێداره‌دانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه لیژنه‌كه راسپێردراوه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به وه‌زیرى داد و راوێژكاره‌كانى سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاریكردنى واده‌ى میوانداری كردنه‌كه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لیژنه‌كه‌یان جه‌خت له‌سه‌ر مافى كه‌سوكارى قوربانییه‌كان ده‌كاته‌وه، بۆیه میوانداریكردنى وه‌زیر و راوێژكاره‌كان بۆ روونكردنه‌وه‌ى راستییه‌كانه له‌باره‌ى پرسی له‌سێداره‌دانه‌كانى تیرۆریستان و ده‌ركه‌وتنى راستى ژماره‌ى له سێداره‌دراوه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه تائێستا حوكمه‌كانیان په‌سند نه‌كراوه، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى په‌سند نه‌كردنى حوكمه‌كانیان، دواتریش ئه‌نجامى میواندارییه‌كه بۆ گه‌لى عێراق راده‌گه‌یه‌نرێت.
باس‌نیوز
