باڵیۆزی سعودیە: لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئێران هەڕەشەمان لێ دەکەن
سامر سەبهان، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق بە رۆژنامەی (شەرقولئەوست)ی راگەیاندووە، کە ماوەی شەش مانگە داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە پارێزبەندیی ئەمنی لە دەوری باڵیۆزخانەی سعودیە زیاد بکەن، بەڵام حکوومەتی عێراق وەڵامیان ناداتەوە.
سامر سەبهان باسی لەوە کردووە، کە هەڕەشەکان لەو لایەنانەوە سەرچاوە دەگرن، کە پەیوەندییان بە ئێران و ژمارەیەک رەوتی سیاسیی عێراقییەوە هەیە.
باڵیۆزی سعودیە هەواڵی ژمارەیەک میدیا و کەسایەتیی سیاسیی عێراقی رەت کردووەتەوە سەردانی زیندانیکراوە سعودییەکانی کردبێت، کە لە زیندانەکانی عێراقن بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی توندڕەوی داعش و گوتویەتی، ”بەڵێنی رزگار کردنی داعشە سعودییەکانم نەداوە“.
باسنیوز
