عه‌بادی یه‌ك نمره ده‌به‌خشێـته ده‌رچووانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵایكردووه‌ته‌وه، كه عه‌بادی فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه زانستی كردووه بۆ هه‌ر خوێندكارێكی ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، نمره‌یه‌ك له سه‌رووی "معده‌ل"یان بۆ هه‌ژمار بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و نمره‌یه له‌كاتی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان ره‌چاو بكات.
خوێندكارانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌عیراق، له‌حه‌وت وانه‌دا تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و بڕیاریشه بۆ ئه‌مساڵ، ئه‌و یه‌ك نمره‌یه له‌سه‌روو كۆكراوه‌ی نمره‌ی ئه‌و حه‌وت وانه‌یه‌دا هه‌ژماربكرێت، ئه‌وه‌ش جگه له‌سێ نمره‌ی زیاده كه ساڵانه ده‌به‌خشرێته ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.
