رەوشی ئەمنی بەغدا بە تەواوی شڵەژاوە و مەترسی هەیە
بەهمەن حەسەن، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە فەرمانێک بەیانی رۆژی سێشەممە 12.7.2016، ژمارەیەك رێگەی سەرەكی داخستوون.
سەرجەم ئەو رێگە سەرەکییانەی گۆڕەپانی تەحریر و نێوەڕاستی بەغدا بە ناوچەی سەدر و ناوچەی سەوز دەبەستنەوە، بە دیواری کۆنکرێتی داخراون، ئەمەش وەک ئامادەكارییەک بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکانی بەغدا و، رێگریكردن لە ئەنجامدانی تەقینەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەغدا بڵاوەیان پێکراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 12.7.2016، بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گۆڕەپانی سەوزە و میوە لە بەغدا، 7 کەس کوژران و 30 کەسی دیکە برینداربوون.
هاوکات ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو بەر لە تەقینەوەی لەژێر پردی راشیدییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکرایەوە.
مەترسی روودانی زنجیرە تەقینەوەیەک كرد و رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان زۆربەی گەڕەکەکانی بەغدایان گرتوون و هۆشدارییان لە ئەگەری تەقینەوەی دیکە داوە.
رووداو
