به‌ره‌ی چاكسازی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات
ره‌سول رازی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانی عێراق راگەیاند: "به‌شداریی دانیشتنه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه 12-7-2016 ـی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین. چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ره‌ی چاكسازی به‌رێوه‌بچێت و كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و بڕیار له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران راو بۆچوون بگۆڕنه‌وه‌و بگه‌نه رێكه‌وتنێك".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه پێویسته له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان یه‌كلایی ببنه‌وه، له‌نێویاندا هه‌مواركردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت و په‌سند كردنی ژماره‌یه‌ك یاسای خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت".
له‌باره‌ی سووربوونی به‌ره‌كه‌ی له‌دوورخستنه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌پۆسته‌كه‌ی، رازی ئاشكرای ده‌كات " ئه‌و پرسه پێویستی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش به‌پێی پێویست گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌وافوق بابه‌ته‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
بڕیارە رۆژی سێشەممە 12-7-2016 پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەمەبەستی بەشداریی لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان رۆژی دووشەممە 11-7-2016 بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.
