بەرەی چاكسازی داوای دەست لەكار كێشانەوەی فوئاد مەعسود دەكات
زەینەب بەسری؛ ئەندامی بەرەی چاكسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆری تاوانباران كە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەكراوە؛ لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە راگیراون و تووشی بەربەست هاتوون.
ئەندامەكەی بەرەی چاكسازی رایگەیاند كە پێویستە سەرۆك كۆمار پەلە بكات لە رازیبوونی لەسەر جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیارەكانی لەسێدارەدان بەسەر تاوانباران دا.
هەروەها گوتی داوایان كردووە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو رێگرییانەی سەرۆك كۆمار بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لەسێدارەدان پێكبهێنرێت.
باسنیوز
