تائێستا عه‌بادی كه‌سی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستنیشان نه‌كردووه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ڕایگه‌یاند: به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی دكتۆر عه‌قیل خه‌زعه‌لی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستنیشان كراوه تا كاروباره‌كان ڕایی بكات، به‌ڵام ناوبراو وه‌زیری ناوخۆ به وه‌كاله‌ت نیه‌و تائێستا كه‌س له‌و پۆسته دانه‌نراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كی تردا ڕایگه‌یاندبوو عه‌قیل خه‌زعه‌لی وه‌كو وه‌زیری ناوخۆی به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام دواتر هه‌ڵه‌كه‌یان ڕاست كرده‌وه‌و داوای لێبوردنیان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه عه‌قیل خه‌زعه‌لی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات نه‌ك وه‌كو وه‌زیر به‌وه‌كاله‌ت.
رۆژی 5ی مانگه دوای ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، محه‌مه‌د سالم غه‌بان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و دواتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌سه‌ندی كرد.
وه‌زیری ناوخۆ له‌كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی عیراق تائێستا نه‌یتوانیووه كاری ده‌زگا ئه‌منی‌و هه‌واڵگرییه‌كان رێكبخات.
به‌وته‌ی غه‌بان، چه‌ندین ده‌زگای ئه‌منی هه‌مه‌جۆر له‌عیراقدا هه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان تێكهه‌ڵچوون، هۆشیداریشیدا له‌به‌رده‌وامبوونی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی عیراق تا ته‌ریكیی‌و دابه‌شبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌م چه‌شنه‌ی ئێستا بمێننه‌وه.
3ی ئه‌م مانگه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ئه‌نجامدراو كه به‌پێی دواین ئامار به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه 293 كه‌س كوژران‌و 200 كه‌سی دیكه برینداربوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌كانی عیراق داده‌نرێت‌و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش حكومه‌تی عیراق 3 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند.
