“بڕیارەکانی بەغدا لە دژی جوتیارانی هەرێمە”
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان (بەشار مشیر ئاغا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە بەغدا بڕیاری دا ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بکرێتە سەدا٣٠ و، زیانێکی زۆری دا لە جووتیاران؛ جا لەبەر ئەو بڕیارە، نرخی گەنم بە تەواوەتی شکاوە."
(بەشار مشیر ئاغا) گوتیشی: "بەغدا پاش ئەو بڕیارە ئێستا بڕیارێکی دیکەی داوە؛ جاران لە وەرزی دروێنەدا هەتا ٦٠ ڕۆژ گەنم وەردەگیرا؛ ئێستا کردوویانە بە ٤٥ ڕۆژ! واتە تا ١٥ـی ئەم مانگە زیاتر گەنم وەرناگرن؛ تا ئەو ڕۆژەش جووتیاران هەرهەموو فریا ناکەون بارە گەنمی خۆیان بهێنن بۆ سایلۆ."
دەیشڵێت ئێستا دەنگۆ داکەوتووە ماوەی ٣ مانگ پەلەوەردارییەکانیش دابخەن! دیارە چەندە زەرەری تێدایە.
(ئاغا) باسی لەوەش کرد، بەغدا لە کەرتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بووەتە بەڵا و، دەیەوێت بە بڕیاری نابەجێ بووبێ و بە سیاسەتبازی، هەرچۆنێک بووبێ، پەکی کوردستان بخات.
KDP
