لایەنگرانی سەدر دەروازەکانی شاری سەدر دادەخەن
رۆژی دووشەممە 11ـی تەمموزی 2016، ئەنجومەنی شوورای رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکە داوای لە لایەنگرانی کردووە رۆژی هەینیی داهاتوو 15ـی تەمموزی 2016 خۆپێشاندانی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی بەغدا رایگەیاندووە، کە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دەروازەکانی شاری سەدر دەستیان بە هەڵدانی خێوت بۆ مانگرتن و مانەوە لەسەر شەقام کردووە و رێگا سەرەکییەکانی ناوچەکەیان داخستووە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە موقتەدا سەدر داوای کردووە خۆپێشاندانە ملیۆنییەکە هەڵبووەشێتەوە، بەڵام رۆژی یەکشەممە 10ـی تەمموز سەدر رایگەیاند، کە داواکەی هێشتا کارایە و رۆژی هەینی خۆپێشاندانی ملیۆنی بۆ داواکردنی ئەنجامدانی چاکسازی لە حکوومەت و دەزگاکانی، ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
