ڕێکخراوی یونیسێف: ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، مەترسی هەیە کە قەیرانێکی مرۆیی دروست بکات

ڕێکخراوی یونیسێف: ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، مەترسی  هەیە کە قەیرانێکی مرۆیی دروست بکات
ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندك ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لەدەستی داعش مەترسدی ئەوەی هەیە کە قەیرانێکی مرۆیی دروست بکات.

پیتەر هاوکینس نوێنەری یونیسێف لە عێراق هۆشداریدا، کە بە دەیان هەزار منداڵ ڕووبەڕووی ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵی لەناکاو دەبنەوە بەو پلانانەی کە هێزەکانی سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لەم زستانەدا دایانناوە.

نوێنەرەکەی یونیسێف وتووشیەتی، نزیکەی ١.٧ ملیۆن کەس ڕاستەوخۆ بەهۆی ئۆپراسیۆنەکەوە کاریگەری لەسەریان جێدەمێنێت، وتووشیەتی، هاوکاریکردن و یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارە لە ناوچەکەدا سنوردارە لەڕووی هاوکاری ئاو و هاوکاری پزیشکی و گرنگترین شتیش شوێنی مانەوە.

هاوکینس وتووشیەتی کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ٣٥% هاوکاریی دارایی کراوە و یونیسێف خۆی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کورتهێنانی لەکۆی ١٧٠ ملیۆن دۆلار، کە پێویستی بووە، بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی عێراق هەبووە.

هاوکینس وتووشیەتی ''لە شارەکەدا بۆ ماوەی دوو ساڵە هەڵمەتی کوتان ئەنجام نەدراوە و سیستمی پەروەردەش سنوردارکراوە''، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە گەیاندنی هاوکاری بە ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە قورس و ئەستەم دەبێت چونکە تاکە ڕێگا بۆ گەیاندنی هاوکای بۆی لە باشوورەوەیە و هاوکاریکردنی ئەوانەش کە لە موسڵ هەڵدێن لەوێ قورس دەبێت.

باسی لەوەش کردووە کە ''ڕزگارکردنی فەلوجە دەریخست کە قەیرانەکان چەندە بە خێرایی گەشە دەکەن، لەبەر ئەوە خراپترین سیناریۆ (کەیس) گەمارۆدانی ناوچەکە دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ و بەو شێوەیەش گەیاندنی هاوکاریی زۆر قورس دەبێت".

هاوکینس جەختی لەوە کردووەتەوە کە منداڵان باجی قورسی ئۆپراسیۆنەکە نەدەن و وتوویەتی ''ئێمە دەبێت خۆمان بە هەموو شێوەیەک ئامادە بکەین و دڵنیابینەوە لەوەی کە منداڵان باجی قورسی شەڕەکە نادەن، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە هەماهەنگی بکەن''.

ڕێکخراوى سندوقى منداڵانى نەتەوە یەکگرتوەکان (یونیسێف) لە ١١ى کانوونى یەکەمى ١٩٤٤ دامەزراوە. ئامانجى ڕێکخراوەکە دابینکردنى خۆراک و پێداویستیى تەندروستییە بۆ منداڵان لەو وڵاتانەدا کە جەنگ لێدراون، یان کارەساتێکى سروشتی وەک بومەلەرزە و لافاو تیایاندا ڕوویدابێت.










ان آ تی
Top