بۆچی تا ئێستا داعش نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران؟
رێكخراوی داعش، تا ئێستا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له چه‌ندین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه، وێڕای چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا، به‌ڵام تا ئێستا رێكخراوه‌كه، هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نه‌بووه، به گوێره‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه، په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و رێكخراوی پێشووی “قاعیده” و “داعش”ی ئێستا هه‌یه.
واقیعه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، جیاوازییه تایه‌فییه‌كان نه‌بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه تیرۆریستییه، كه له‌سه‌ر ئایینزای سووننه ئه‌ژمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئێرانی شیعه ئایینزا.
چه‌ند رووێكی نیمچه لێكچووی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه و ئێران هه‌ن، توێژه‌ران وایده‌بینن، هه‌ردوو لایه‌ن چالاكی تیرۆریستی ترسناك و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری “فۆرن پۆڵیسی”ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌گه‌ر داعش له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، كه خۆی ناوی ناوه “خه‌لافه‌ت”، سه‌ركه‌وتوو با، ئه‌وا ده‌وڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئێران ده‌رده‌چوو.
نموونه و به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ن، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان زۆرن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له “ویكیلیكس” بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئێران له‌ناو خاكی عێراق، له بواری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكرا و راهێنانی به چه‌كدارانی قاعیده كردووه.
هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه، په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ئوسامه بن لادن، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی قاعیده و ئێران ده‌سه‌لمێنن، كه له ساڵانی 90 ده‌ستیپێكردووه، كه ئه‌وكات به‌رپرسانی قاعیده له سوودان بوونه و په‌یوه‌ندی نێوان تاران و خهرتوومیش له‌وپه‌ڕی باشیدابووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، رێكخراوی قاعیده، زۆر به ئاسووده‌ییه‌وه له‌نێو خاكی ئێران هاتووچۆی كردووه و ته‌نانه‌ت ساڵی 2006، ویستوویه‌تی نووسینگه‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده له تاران بكاته‌وه.
جگه له به‌ڵگه‌نامه‌كان، دانپێدانانی دیله‌كانی داعش، په‌یوه‌ندی له‌و جۆره‌یان سه‌لماندووه.
تۆمه‌تبارێك له به‌ندیخانه‌كانی كوه‌یت، كه سه‌ر به داعشه و ناوی (عه‌لی عومه‌ر)ه، دانی به‌وه‌داناوه كه داعش په‌یوه‌ندی به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێرانه‌وه و ئاشكرایكردووه، كه خودی خۆی به‌شداری له چه‌ند دانیشتنێكی نێوان رێكخراوه‌كه و هه‌واڵگری تاران كردووه.
له مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، دادگای نیویۆرك، داوای له تاران كرد، كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئێران هاوكاری ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه: العربیة
