وێنەیەکی خێزانیی قاسم سولەیمانی و نوری مالیکی بڵاو دەبێتەوە
وەک لە وێنەکەدا دیارە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە جلی ئاساییەوە لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشتری عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە جلی ماڵەوەی لەبەر دایە، وەستاوە.
بەپێی زانیارییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زاوایەکی نوری مالیکیش لە وێنەکەدایە و دوو منداڵیش لەگەڵیان راوەستاون.
قاسم سولەیمانی بەردەوام بەشداریی لە شەڕەکانی عێراق دژی رێکخراوی توندڕەوی عێراق دەکات و هێزە سوننەکانیش پێیان وایە، سولەیمانیی بووەتە فەرماندەی هیزە عێراقییەکان، بە تایبەت لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی فەللوجە.
باسنيوز
