گەمارۆی داعش دراوە و لەسێ لاوە هێرشی دەکرێتە سەر

 گەمارۆی داعش دراوە و لەسێ لاوە هێرشی دەکرێتە سەر
فەرماندەیەکی هێزی پیشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات لەدوای گرتنەوەی فرۆکەخانەی گەیارە داعش بەشێک لە هێزەکانی لەمحیوەرەکان کشاندوەتەوە و لەسێ قۆڵیەوە هەولی هێرشکردنە سەر داعش دەدرێت.

حەسەن خاڵە حوسێن، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ رایگەیاند: دوای ئازادکردنەوەی فرۆکەخانەی گیارە داعش هێزەکانی لەچەند میحوەرێک پاشەکشەپێکردووە و سوپای عێراق لە قۆڵی مەخموورەوە بەرەو هەندێک ناوچەی دیکەی ناوشاری موسڵ بە ئاراستەی سێ قۆڵەوە گەمارۆی داعشی داوە، گوتی: "گرتنەوەی فرۆکەخانەی گیارە کاریگەری زۆری لەسەر داڕووخانی ورەی داعش بووە و ئاگادارین لەناوشاری موسڵیش کاردانەوەیان بەرانبەر بە چەکدارەکان و هاووڵاتیانیش هەبووە".
پێشووتر سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، محەمەد ئیبراهیم بۆ ئاژانسەکان رایگەیاند كەوتنی فڕۆكەخانەی سەربازیی ناحیەی گەیارە كە نزیك بە 60 كیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورە و هێزەكانی عێراق توانیویانە هێرش بكەنە سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ناحییەی گەیارە و لەكەمترین ماوەدا و بەكەمترین زیان كۆنتڕۆڵی بكەنەوە و ژمارەیەك چەكداری داعش بكوژن و ژمارەیەكی دیكەشیان لێ هەڵاتوون".











باسنیوز
Top