توێژه‌رێكی ئه‌مەریكی: تاكه هه‌ڵبژارده لە عێراق دابهشكردنە
هارڵان ئوولمان كه ڕاوێژكاری پێشكه‌وتووه له ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی ئه‌تله‌نتیكی ئه‌مەریكی به ماڵپه‌ڕی (Washington Examiner)ی ئه‌مەریكی ده‌ڵێت تا كێشه‌ی نێوان شیعه و سوننه هه‌بێت، داعش یان هاوشێوه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی عێراقدا هه‌ر ده‌مێنێت و تاكه ڕێگه‌چاره دابه‌شكردنی ئه‌م وڵاته‌یه له نێوان كورد و سوننه و شیعەدا."
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مەریكا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م وڵاته كه بڕیاره تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئوولمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێمان خۆش بێت یا نا، به‌هێزترین هاوپه‌یمان بۆ ئێمه له شه‌ڕی دژی داعش ڕووسیا و ئێران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و ئه‌گه‌رچی ئۆباما مه‌یلی دروستكردنی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه نه‌بوو، پێویسته دۆنالد ترامپ له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ڕه‌چاو بكات."
باسنيوز
