سلێڤانەیی: دووشەممە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق کۆدەبێتەوە.. ئاگادارنەکراوینەتەوە
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژی دووشەممە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دواى پشووى هاوینه ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنیهوه بکرێت و بەرپرسانی ئەمنیش بانگھێشت بکرێن بۆ لێپرسینەوە لەبارەی تەقینەوەکانی كەڕادەوه.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو،ھەوڵدەدەن لەرۆژی دووشەممەدا ئیمزا بۆ لهسهركارلابردنى سەرۆکی پەرلەمان کۆبکەنەوە و پشێویش لەوکۆبوونەوەیەدا دروست بکەن.
ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى نوێنهران دهشڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە وەکو کورد بۆ بەشداری لەوکۆبوونەوەیە، بەڵام بەرای من بەشدار دەبین و ھیچ کێشەیەک نییە.
KDP
