حەیدەر هەڕەشە دەكات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراتق، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاند، عەبادی شەوی ڕابردو بریندارەكانی تەقینەوەكەی ناوچەی كەڕادەو بریندارەكانی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی كازمیەی بەغدا بە سەر كردەوە، بەڵێنی بە كەسوكاری قوربانیان دا توڵەی رۆڵەكانیان لە داعش بكەنەوە.
عەبادی جەختی لە ئازاد كردنی هەموو خاكی عیراق كردەوەو وتی "داعش ویستی بە تەقینەوەكەی ناوچەی كەڕادە خۆشیەكانی جەژن لە خەڵكی عیراق زەوت بكەن، بەڵام ئێمە داخیان دەكەینو بۆ هەمیشە لە موسڵ و ناوچەكانی دیكەی وڵات دەیانكەینە دەرەوە".
یەكشەمەی رابردو 3ی ئەم مانگە، لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی خۆكوژ لە بەردەم بازاڕێكی بازرگانی لە ناوچەی كەڕادەی شاری بەغدا 250 هاوڵاتی كوژرانو زیاتر لە 200 كەسی تریش بریندار بوون.
تەقینەوەكانی ناوچەی كەڕادە، بەیەكێك لەخوێناویترین هێرشی تیرورێستی دادەنرێت لەدوای ساڵی ٢٠٠٣و روخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن، كە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆگرتو دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ناوخۆی عیراقیشی بەدوای خۆیدا هێنا.
خەندان
