"بەغدا پەكەكە وەك كارتیی گوشار بەكاردێنێ"

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بەغدا هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی لەداهاتوودا وەك كارتی گوشار بەرانبەر هەرێمی كوردستان بەكاریان بێنێ.

شاخەوان عەبدولآ، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند" حكوومەتی بەغدا هاوكاری سەربازی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەكات، ئەو هاوكاریەش لەبەرخاتری چاوە جوانەكانی پەكەكە نییە، بەڵكۆ وەك گوشارێكە بۆسەر گەلی كوردو هەرێمی كوردستان، تا لە دوارۆژدا لەدژی هەرێمدا بەکاریان بێنێ.
شاخەوان عەبدولآ زیاتر گۆتی" هەركاتێك هەرێمی كوردستان و گەلی كورد ویستی بڕیارێكی گرنگ لەبارەی چارەنووسی خۆی بدات وەك بڕیاری سەربەخۆیی و جیابوونەوە، ئەوكاتە یەكێك لە كارتەكانی حكوومەتی عێراق بەكارهێنانی پارتی كرێكارانی كوردستانە بۆ لەمپەر دروستكردن لەبەرانبەر هەر هەوڵێكی كورد لە عێراقدا.








KDP
Top