سه‌رۆكایه‌تى كۆمار سكاڵا تۆمار ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تى كۆمار سكاڵا تۆمار ده‌كات
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ئاشكراى ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عيَراق سه‌رجه‌م دۆسێكانى له‌سێداره‌دانى په‌سندكردووه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌تۆمه‌تى شێوانى راى گشتى، فه‌رمانگه‌ى ياسايي سةرؤكايةتييةكة سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داد، تؤمار دةكات.

له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق له‌سه‌ر سایتى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند :" جيَبةجيَكردنى هةر سزايةكي لة سيَدارةدان لةلايةن وةزارةتى دادى عيَراقةوة، دواى په‌سندكردنى دؤسييةكانيان لةلايةن سه‌رۆك كۆمارةوة، دةكريَت ".

ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داده‌وه‌ گوتراوه‌ نزیكه‌ى 3000 حوكمدراو به‌ له‌سێداره‌دان، له‌ زیندانه‌كاندان و دۆييةكانیان چاوه‌ڕێی په‌سندكردنه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌ :" ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ناڕاستن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ فه‌رمانگه‌ى یاسایی له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، به‌تۆمه‌تى شێواندنى راى گشتى و ناوزڕاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار سكاڵاى یاسایی دژ به‌ وه‌زاره‌تى دادا تۆمار ده‌كات.









باسنیوز
Top