وه‌زیری ناوخۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی نزیكه‌ی 400 هاووڵاتی مه‌ده‌نی ،محه‌مه‌د سالم غه‌بان، وه‌زیری ناوخۆی عیراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌حكوومه‌ت ده‌كات .
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: تیرۆرسته خۆكوژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه بازرگانیه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له‌دیاله‌وه به‌ته‌واوی بازگه‌كاندا تێپه‌ڕیووه‌و گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه.
باس‌نیوز
