عادل ئیمام هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییانی کەڕادە رادەگەیەنێت

 عادل ئیمام هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییانی کەڕادە رادەگەیەنێت
هونەرمەندی کۆمیدیی بە ناوبانگی میسری وێنەیەکی خۆی بۆ قوربانییانی تەقینەوەکەی شاری بەغدا بڵاو دەکاتەوە و هاوخەمیی دەردەبڕێ.



عادل ئیمام، هونەرمەندی کۆمیدیی میسری لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کاتێک ئەندامانی خێزانێک دەچنە بازاڕ و ”ناگەڕێنەوە و شەهید دەبن، ئەوا بزانە مرۆڤایەتیی ون بووە“.



عادل ئیمام وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییەکان و کەسوکاریان، باس لەوەش دەکات، کە مرۆڤایەتیی ون دەبێ لەو کاتەی دەیان کەس لە گەڕەکی کەڕادە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەبنە قوربانیی تەقینەوە و ”کەسێکیش قسە ناکات“.



بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 3ـی تەمموزی 2016، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی گەڕەکی کەڕادە رووی دا و بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 120 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 168 کەسی دیکە.



رێکخراوی توندڕەوی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقاندنەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی کەڕادە راگەیاند.




باسنیوز
Top