هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى مالیكی: رێگه بگرن له هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئهنبارییهكان بۆ به‌غدا
عه‌لى ئه‌دیب، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده‌ى كرد كه تیایدا سه‌دان كه‌س بوونه قوربانى، گوتى :" ئێمه له‌كاتێكدا ئیدانه‌ى ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین، داوا له زانایانى ئیسلامی ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووى ئه‌و هزره توندڕه‌و تاوانكارهى داعش بوه‌ستنه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه، كه به كه‌سى نزیك له نوورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق داده‌نرێت، داواى له به‌رپرسان كرد، رێكارى به‌په‌له بگرنه به‌ر و رێگه نه‌ده‌ن دانیشتووانى ناوچه رزگاربووهكانى ئه‌نبار سه‌ردانى به‌غداى پایته‌خت بكه‌ن و له ناوچه‌ى دوور له‌و شاره كۆبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه ، چه‌كدارانى داعش دزه نه‌كه‌ن بۆ ناو شارى به‌غدا.
هه‌روه‌ك داواشى له حكوومه‌ت كرد، لێپرسینه‌وه له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى به‌رپرس له ناوچه‌كه بكات و سزاى توندی ئه‌وانه بدات كه كه‌مته‌رخه‌م بوون.
پێشتر چه‌ندین جار هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى مالیكی هێرشی ده‌كرده سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه گوایه ئاسانكارى ناكات بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئاواره‌كان و له بازگه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌هێڵرێنه‌وه.
دوو رۆژ پێشتر خۆكوژێك له‌نێو بازاڕێكى قهرباڵغدا له ناوچه‌ى كه‌ڕاده له به‌غدا خۆى ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ى 200 كه‌س كوژران و سه‌دانى دیكه‌ش برینداربوون.
باسنيوز
